سەرۆکی حکوومەتی هەرێم داوا دەکات گەشتیارە دەست بە سەر کراوەکانی کوردستان ئازاد بکرێن

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم داوا دەکات گەشتیارە دەست بە سەر کراوەکانی کوردستان ئازاد بکرێن

پەیامی کورد   ...   حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە روداوی هێرشکردنە سەر گروپێکی گەشتیاری کوردستان لەلایەن چەند کەسێکەوە لە تورکیا، راگەینراوێکی بڵاوکردەوە،  دەشلێت"ئاڵای هەرێمی کوردستان ئاڵایەکی دەستوورییە"

لە ڕاگەینراوەکەی حکومەتدا کە لەسەر زاری ووتەبێژی حکومەت بڵاوکراوەتەوە، هاتوە"لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکیا، توشی پەلاماردان و دەستدڕێژی بوونەوە بە هۆی ئەوەی ویستویانە بە ئاڵای کوردستانەوە وێنە بگر ، دواتر دەستگیراون و بە نیازن بیاندەنە دادگە".

"ئاشکرایە ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فرۆکەخانەکان و ھۆلەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان" ئەوەش بەپێی ڕاگەینراوەکە .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو روداوە، لایەنە پەیوەندییدارەکانی هەرێمی کوردستانیشی راسپاردووە کە لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن، تا بە زووترین کات گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئازاد بکرێن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە