پەیامی کورد... پەرلەمانتارانی کوەیت سەرۆک وەزیران ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە دەکەن
سەرۆک وەزیرانی کوەیت بەنیازە دەستلەکار بکێشێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە نامە دەدات بە میری وڵاتەکە.
ڕۆژنامەی «قەبەس» ی کوەیتی بڵاوی کردەوە، شێخ سوباح ئەلخالد سەرۆک وەزیرانی کوەیت دەیەوێت دەستت لە کار بکێشێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە داوای بەخشینی لە پۆستەکەی ئاراستەی سەرکردایەتیی سیاسیی وڵاتەکەی دەکات.
بەپێی میدیای کوەیتی، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران پەسەند دەکرێت و ئێستا کار بۆ ئەوە دەکرێت کەسێکی تر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەست نیشان بکرێت.
ماوەیەکە ناکۆکیی توند لەنێوان پەرلەمانتارانی کوەیت و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەدا هەیە، ئەوان تۆمەتباری دەکەن بە نواندنی ڕەفتاری «نادەستوورییانە» و هاوکارینەکردنی دامەزراوەی یاسادانان و پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان و نە گرتنەبەری ڕێوشوێن دژی گەندەڵی.
میدیای کوەیتی دەڵێت ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمان لەبارەی کابینەی حکومەتەکەی شێخ سوباح ئەلخالدەوە کۆ دەبێتەوە، بەڵام ناوبراو ئامادەی دانیشتنەکە نابێت «چونکە تا ئەو کاتە دەستیلەکارکێشاوەتەوە و چیتر لە پۆستی سەرۆک وەزیراندا نامێنێت».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە