بە بڕیاری حكوومەتی هەرێم هێنانی كرێكاری بیانی سنووردار دەكرێت

بە بڕیاری حكوومەتی هەرێم هێنانی كرێكاری بیانی سنووردار دەكرێت

پەیامی کورد    ...   بەڕێوبەری گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەینێت، هاتنی كرێكاری بیانی بۆ هەرێمی كوردستان كەمی كردووە، ئەمەش بە هۆی ئەو رێكارانەیە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرتوویەتە بەر.

د. عارف حیتۆ، بەڕێوبەری گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "بە هۆی ئەو رێكارانەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرتوویەتە بەر كە مووڵەت بە هەموو كرێكارێك نادات بێت بۆ كاركردن لە هەرێمی كوردستان، بە تایبەت بۆ ئەو كارانەی كە خەڵكی خۆمان دەیكەن، هاتنی كرێكاری بیانی بۆ هەرێمی كوردستان كەمی كردووە".

حیتۆ ڕاشیگەیاند: "لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا تەنها سێ هەزار كرێكاری بیانی هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، كە ئەمەش بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو رێژەكەی كەمترە،  لەم ژمارەیەشدا تەنها 11% كرێكاری پڕۆژەن و 89%ـەكەی دیكە كاری خاوێنكردنەوەی ماڵان دەكەن، كە خەڵكی لای خۆمان نایكەن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە