پەیامی کورد ... بافڵ تاڵەبانی، پێشوازی لە لێپرسراوی ھێزەکانی ئاڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکات
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە کۆڵۆنێڵ مارکۆس مایەر، لێپرسراوی ھێزەکانی ئاڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق.
لە دیدارێکدا کە ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکان و چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش، ھەماھەنگی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق و ھاوپەیمانان و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێکرا و بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.
لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە جمووجووڵەکانی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش كرد کە ھێشتا ھەڕەشەی جیددین بۆ سەقامگیری عێراق، بۆیە پێویستە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر هەبێت لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی. داواشیکرد پرۆژەی ھاوبەش ھەبێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەو سنوورانە و ھێزی ھاوبەش دروستبکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
سەبارەت بەھەوڵەکانی یەکخستنەوە و پڕچەککردنی ھێزی پێشمەرگە، ھاوسەرۆک جەختی لەچڕکردنەوەی ھەوڵەکان کردەوە و رایگەیاند، هەموو هەوڵێکی یەکێتی لەپێناو دروستکردنی ھێزێکی نیشتمانیی پڕچەک و راھێنراوە لەسەر بنەمای نوێی زانستی سەربازی. بۆئەوەش داوای لە ھێزەکانی ئەڵمانیا کرد هاوکار و ھەماھەنگ بن لەسەرخستن و بەرەوپێشچوونی ئەو پرۆسە نیشتمانییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە