پەیامی کورد ... فەرمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه له باره‌ی ئه‌و هاوكاری و به‌خشین و كۆمه‌كانه ده‌دات كه تایبه‌ت بۆ په‌تای كۆرۆنا كۆكراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری ناوه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
به گوێره‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، تا ئێستا ٢٠ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار، وه‌ك كۆمه‌ك خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری ناوه‌ندی، ئه‌وه‌ش بۆ كڕینی ده‌رمان و خۆراك سه‌رف ده‌كرێت و به‌شێكیشی به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتووان به‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت.
له باره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه نێردراوه، "ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوی کردووە بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بەسەر پارێزگاکان دابەش بکرێت".
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه:
"وردەکاری هاوکارییه‌كان بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبه‌ت بە پەتای کۆرۆنا، ئەو ھاوکارییانەی لە کاتی قەیرانی کۆرۆنادا گەیشتوونەتە دەست حکوومەتی هەرێم بەم شێوەی خوارەوەیە:
یەکەم: کۆمەك (تبرعات)
تاكو ئێستا ٢٠ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار کۆمەك خراوه‌ته سه‌ر هەژماری ناوەندی ئەنجوومەنى وەزیران، ئەم پارەیە بۆ كڕینى خۆراك و دەرمان تەرخان دەکرێ، دواتر بەسەر هەموو پارێزگاکانی ھەرێم بە پێی رێژەی دانیشتووان دابەش دەکرێت.
دووەم: بەغدا ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارى ناردووە، ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوی کردووە بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بەسەر پارێزگاکان دابەش بکرێت.
سێیەم: رێکخراوی WHO هیچ بڕە پارەیەکی کۆمەك نەكردووە، تەنها هەندێك ئامێر و کەرەستەی تەندرووستی رادەستی وەزارەتی تەندرووستی کردووە.
چوارەم: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارى داوه (٦٠٠) ملیار دینار بەسەر خەڵكى هەژار دابەش بکات، ھەرێمی کوردستان بە فەرمی نووسراوی كردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێم نەناردووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
16 نیسانی 2020"
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە