پەیامی کورد ... دادگای باڵای تورکیا بڕیاری کۆتایی لە سەر ئەیاسۆفیا دەرکرد
دوای ٨٦ ساڵ لە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی توركیا، ئەمڕۆ ئەنجومەنی شورای توركیا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی كردنە مۆزەخانەی ئایاسۆفیا، بەمەش جارێكی دیكە وەكو مزگەوت ئەو شوێنە مێژوییە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
ئەمڕۆ دادگای باڵای تورکیا بڕیاری ساڵی ١٩٣٤ی لەبارەی مۆزەخانەی ئایاسۆفیاوە هەڵوەشاندەوە و لەمەودوا دەتوانرێت ئایاسۆفیا بکرێتە مزگەوت.
مۆزەخانەی ئایاسۆفیای ئیستەنبووڵ کە هەم وەکوو کەنیسە و هەم وەکوو مزگەوتیش خزمەتی بە ئایینەکانی ئیسلام و مەسیحی کردووە، بۆ ووڵاتانی ئیسلامی و ووڵاتانی رۆژئاوا جێی بایەخە و ناوبەناو دەبێتە رۆژەڤی ململانێ.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ی جووڵای ٢٠٢٠ فهرمانگهی ١٠یەمینی ئهنجوومهنی شوورا بریاڕی لەبارەی ئهو دۆسیهیەوە دا کە ئهنجوومهنی وهزیرانی تورکیا ٢٤ی تشرینی دووهمی ١٩٣٤ دەریکردبوو و تێیدا ئایاسۆفیای لە مزگەوتەوە بۆ مۆزەخانە گۆڕی. لە بڕیارەکەی ئەمڕۆدا بڕیارەکەی ساڵی ١٩٣٤ هەڵوەشێنرایەوە.
ئەمڕۆ بهربهست لهبهردهم ئایاسۆفیا جێگیركراون و چاوەکان چاوەکان لەو ووڵاتە هەموو لەسەر ئەون. ئەوە لە کاتێکدایە چوونی سهردانیكاران بۆ ئایاسۆفیا بهردهوامه.
لەو بارەیەوە بێرات ئاڵبایراک، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا کە هاوکات زاوای سەرۆککۆمارە، لە توویتێکدا نووسیویەتی، "چاوەڕێ بکەن گەنجان، چ ئەمڕۆ چ سبەی! ئایاسۆفیا دەکرێتەوە".
ئایاسۆفیا کە یۆنانییەکان کەنیسەی عەزیزە سۆفیای پێدەڵێن ساڵی ٥٣٢-٥٣٧ی زایینی لەلایەن ئیمپراتۆری ڕۆم جۆستنینەسی یەکەم دروستکراوە. دوای کۆنترۆڵکرانی ئیستەنبووڵ لەلایەن عوسمانییەکانەوە ساڵی١٤٥٣ی زایینی ئایاسۆفیا منارە و گومبەدی بۆ درووستکرا و کرایە مزگەوت کە بە ''مزگەوتی فەتحیە'' ناسێنرا.
مزگەوتی ئایا سۆفیا، بەناوبانگترین مزگەوتی تورکیایە پێش هاتنی سوڵتان فاتیح و فەتحکردنی ئیستانبوڵ کەنیسەی مەسیحیەکان بوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە