پەیامی کورد ... تەندرووستی جیهانی هۆشداری بەرزبوونەوەی ئاستی قوربانیانی کۆرۆنای ڕاگەیاند
رێكخراوی تەندرووستی جیهانی پێشبینی دەكات رێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤیرووسی كۆرۆناوە زۆر بەرزببێتەوە، هۆشداریش دەدات لەوەی ئەمریكا ببێتە سەنتەری بڵاوبوونەوەی ڤیرووسەكە.
مارگرێت هاریس ووتەبێژ بەناوی رێكخراوی تەندرووستی جیهانی سەر یە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە رایگەیاندووە، رێكخراوەكە پێشبینی دەكات ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە زۆر بەرزببێتەوە، بەتایبەت كە ژمارەیەكی زۆر كەسی دیكە توشی ڤایرۆسەكە بوون.
هەروەها تەندروستی جیهانی ئاشكراشیكردووە، ٨٥%ی ئەوانەی لە چەند كاتژمێری رابردوودا تووشی كۆرۆنا بوون، لە ئەورووپا و ئەمریكا تۆماركراون، بۆیە ڕایگەیاند : كۆرۆنا لە ئەمریكا بەشێوەیەكی خێرا لە بڵاوبوونەوەدایە و پێشبینی دەكرێت ئەو ووڵاتە ببێتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسەكە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە