پەیامی کورد ... بەم زووانە دەتوانرێت بە یەک دڵۆپ خوێن سێ جۆری مەترسیداری شێرپەنجە دەستنیشان بکرێت
هەرچەندە شێرپەنجەی پەنکریاس و قۆڵۆن و گەدە لە کوشندەترین شێرپەنجەکانی جیهانن، بەڵام پشکنینی خوێنی سەربەخۆیان نییە.
بەم زووانە ڕۆژێک دێت کە پشکنینێکی نوێ لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد دەتوانێت سێ جۆری گرینگی شێرپەنجە بە خێرایی و ووردبینییەکی زۆر دەستنیشان بکات تەنها بە پشکنینی دڵۆپێک خوێنی ووشککراوە.
لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکاندا ئەم ئامرازە تاقیگەییە سەرکەوتوو بوو لە دەست نیشانکردنی نەخۆشانی تووشبوو بە شێرپەنجەی پەنکریاس و گەدە و قۆڵۆن بە شیکارییەک کە تەنها چەند خولەکێکی خایاند. توێژەران دەڵێن ئەم پشکنینە، بە دیاریکردنی هەندێک مادەی کیمیایی لە خوێندا، شێرپەنجە لە مرۆڤەکاندا لە 82% بۆ 100%ی حاڵەتەکاندا دەستنیشان دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە