پەیامی کورد … دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە ئیلام
دوو هاووڵاتیی خەڵکی بەخشی زەرین ئاباد سەر بە شاری دێهلۆرانی پارێزگای ئیلام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕؤژی١٣ی نیسانی ٢٠٢١، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شارۆچکەی پەهلە، ناوەندی بەخشی زەڕین ئاوا سەر بە شاری دێهلۆڕان دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.
ناسنامەی ئەم دوو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی سەعید کەرەمی و ستار کەریمی ڕاگەیەندراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕاگەیاند کە، ستار کەریمی و سەعید کەرەمی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.
هەتا ئێستا و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە