پەیامی کورد ... سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دابەشدەکرێت.
بە پێی زانیاری لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دابەشدەکرێت، سبەی دووشەممە ش بە هۆی پشووەوە مووچەی ھیچ شوێنێک دابەش ناکرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە ، ڕۆژی سێشەممە سەر لە نوێ دەست بەدابەش کردنەوەی مووچە دەکرێتەوە و مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت،لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی تەندرووستی دابەشدەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە