تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لە سنە ١١ قوربانی لێکەوتەوە

تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لە سنە ١١ قوربانی لێکەوتەوە

پەیامی کورد … تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لە سنە ١١ قوربانی لێکەوتەوە

شەوی شەممە ٨ی کانوونی یەکەم، ، تانکەرێکی هەڵگری سووتەمەنی لەجۆری مازۆت لە شارۆچکەی "حسێن‌ئاوا"ی سەربە سنە تەقییەوە و لە ئەنجامیدا سێ هاوڵاتی کوژران و هەشت کەسی دیکە برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا خۆجێیەکانی ئیران، هۆکاری ئەو ڕووداوە وەرگەڕانی تانکەرەکە و تەقینەوەی گازی سروشتی لە حسێن‌ئاوا بووە.

لەئەنجامی تەقینەوەکەدا زیاتر لە ٣٠ خانوو زیانیان پێگەیشتووە یان بەتەواوی ڕووخاون، هەروەها ١٥ ئۆتۆمبێلیش ئاگریان گرتووە و سووتاون.

شۆفێری تانکەرەکە و دوو هاوڵاتیی دانیشتووی حسێن‌ئاوای سنە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا گیانیان لەدەستداوە.

وەک ئاشکراکراوە، چەند کەسێک لەناو بریندارەکاندا بەڕێژەی ٦٠ بۆ ٨٠٪ تووشی سووتان بوون و باری تەندروستییان لەئێستادا ناجێگیرە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە