سەدر بەشێك لە بارەگاكانی دادەخات

سەدر بەشێك لە بارەگاكانی دادەخات

پەیامی کورد... سەدر بەشێك لە بارەگاكانی دادەخات

رێبەری رەوتی سەدر بڕیاریدا بەشێك لە بارەگاكانی رەوتەكەی لە مانگەكانی رەجەب، شەعبان و رەمەزان دابخات و بەپێی‌ راگەیەندراوەكە بڕیارەكە لە ئەمڕۆ دەست پێدەكات و تا جەژنی رەمەزان بەردەوام دەبێت.

(موقتەدا سەدر) رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی داخستنی بەشێك لە بارەگاكانی ڕەوتەكەی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا هاتووە، بڕیارماندا بەشێك لە بارەگاكانی رەوتەكەمان لە مانگەكانی رەجەب، شەعبان و رەمەزان دابخەین و بەپێی‌ راگەیەندراوەكە بڕیارەكەی موقتەدا سەدر لە ئەمڕۆوە دەست پێدەكات و تا جەژنی رەمەزان بەردەوام دەبێت.

جێگەی ئاماژەیە، لەبارەی هۆكاری داخستنی بارەگاكانی ڕەوتەكەی موقتەدا سەدر هیچ زانیارییەكی نەخستۆتەڕوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە