کوەیت نیگەرانی داخرانی " تەنگەی هۆرمۆز " ە

کوەیت نیگەرانی داخرانی " تەنگەی هۆرمۆز " ە

بەرپرسانی ووڵاتی کوەیت لە ئەگەری داخرانی تەنگەی هۆرمۆز نیگەرانی خۆیان دەربڕی .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، خالد الجارالله  ، جێگری وەزیری دەرەوەی کوەیت ڕایگەیاند ئەم ووڵاتە بە داخرانی تەنگەی هۆرمۆز و هەڕەشەکان لەمبارەوە بە نیگەرانییەوە دەڕوانێت .

لە حاڵێکدا کە بەرپرسانی ئێرانی جەخت لەوە دەکەنەوە کە هێشتا بڕیارێک بۆ داخرانی تەنگەی هۆرمۆز نییە ، ئەم بەرپرسە کوەیتییە لەمبارەوە ڕایگەیاند و دەڵێ : ئێمە هەڕەشەکان بۆ داخرانی تەنگەی هۆرمۆز بە نیگەرانییەوە بە دواداچوونی بۆ دەکەین و هیوادارین کە هەروەها ئەم ناوچەیە لە ئاڵۆزی و کێشە بە دوور بێت .

جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەمدواییانە ڕایگەیاند کە ئێمە لە ڕابردووەوە تەنگەی هۆرمۆز و خەلیجی فارس مان ڕاگرتووە و لە داهاتووشدا ئەم کارە دەکەین بەڵام ئەگەر ئەمریکا دەیەوێ بێتە ناو تەنگەی هۆرمۆزەوە ، دەبێ لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ئەم تەنگەیە دەپارێزن ، یانی سوپای پاسداران دا قسە بکات .

 باقری بەرپرسی کۆمیتەی گشتی هێزەکانی چەکداری ئێران یش هەروەها لەمبارەوە ڕایگەیاند و ووتی : ئێمە نییەتی داخرانی تەنگەی هۆرمۆزمان نییە ، مەگەر ئەوەی کە دۆژمنایەتی دۆژمنان بگاتە ئاستێک کە چارەیەک جگە لەمە نەمێنێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە