قەرزە بازرگانییەكان لە بازرگانان وەردەگیرێتەوە

قەرزە بازرگانییەكان لە بازرگانان وەردەگیرێتەوە

پەیامی کورد     ...    قەرزە بازرگانییەكان لە بازرگانان وەردەگیرێتەوە

بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەیەكی یاسایی درووست كراوە و ئەمڕۆ دەست بە ئەنجامدانی رێكاری پێویست دەكات بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەكان لە بازرگانان لە ماوەیەكی دیاریكراودا، بۆیە ئەو كارە لە چوارچێوەی یاسادا دەكرێت و هیچ رێگرییەكیش نییە بۆ ئەوەی ئەو قەرزانە وەربگیرێنەوە.

د. عەبدولحەكیم خەسرۆ، بەرپرسی پەیوەندییەكانی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران، ڕایگەیاند : "لە یاسای ژمارە دووی چاكسازی ماددەی ١٣ـدا هاتووە، كە پێویستە ئەو بازرگانانەی قەرزیان لەسەرە، بیگەڕێننەوە و لە لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان بڕیار دراوە و پێویستە وەزارەتی دارایی رێكاری یاسایی بگرێتە بەر بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەكان لە بازرگانان و پێداچوونەوە بەو موڵكانەدا بكرێت كە گەرەنتی كراون بۆ دانەوەی قەرزەكان، كە ئەو كارەش بە هەماهەنگی لەگەڵ سكرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت".

خەسرۆ گوتیشی: "وەزارەتی دارایی و وەزارەتی داد و دەستەی وەبەرهێنان هاوكار دەبن و لە ١٠ی مانگ، واتا ئەمڕۆ، دەست بەوەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەكان دەكرێت".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "لیژنەیەكی یاسایی پێكهاتووە، كە دەستی بە كاری خۆی كردووە و ئەمڕۆش ئەو لیژنەیە دەست بە رێكارەكان دەكات بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەكان لە ماوەیەكی دیاریكراودا و هیچ رێگرییەكیش نییە بۆ ئەوەی ئەو قەرزانە وەربگیرێنەوە".

بە ووتەی ووتەبێژی یەكیتی بەڵێندەرانی كوردستان، یاسین مەحموود، ڕایگەیاند ، حكوومەت نزیكەی ٧٥٠ملیۆن دۆلاری لای بازرگانانە و ئەنجوومەنی وەزیرانیش بڕیاری داوە ئەو قەرزەی لای بازرگانانە، لێیان وەربگیرێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە