ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامنهیی فەرمانی دروستکردنی 190 ھەزار ئامێری سانتریفوجی بە دامەزراوەی ناوەکی وڵاتەکەی کرد.
خامنهیی لە مەراسیمی 29یەمین ساڵیای کۆچی دوایی سەرکردەی شۆڕشی ئێران، ئایەتوڵا خومەینی وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا رایگەیاند کە ئەوان قبوڵ ناکەن داوا لە ئێران بکرێ ھەم واز لە چالاکییە ناوەکییەکان بھێنێ ھەمیش سزای سەر وڵاتەکەی بەردەوام بن.
راشیگەیاند کە دەیانەوێ بە سەپاندنی سزا، چۆک بە ئێران دابنێن و گوتیشی: "بەپێی ئەو وتانەی کە لە وڵاتانی ئەورووپا بیستومانە، داوا دەکرێ کە ئێمە واز لە چالاکی ناوەکی بھێنین و لەلایەکی دیکە گەمارۆکانی سەر ئێران بەردەوام بن. ئەوان تەنھا لە خەون ئەمە دەبینن".
لەلایەکی دیکەش، عەلی خامنهیی لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناوەکی فەرمانی دروستکردنی 190 ھەزار ئامێری سانتریفوجی بە دامەزراوەی ناوەکی وڵاتەکەی کرد.
پێنج ئەندامی ھەمیشەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان (بەریتانیا، ئەمریکا، چین، فەڕەنسا و رووسیا)، وڵاتی ئەڵمانیا رێککەوتنی ناوەکیان لە ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران واژوو کردبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە