سەنەدێکی نهێنی و گرینگ سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئیڕان ئاشکرا دەبێت

سەنەدێکی نهێنی و گرینگ سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئیڕان ئاشکرا دەبێت

پەیامی کورد    ...   سەنەدێکی نهێنی و گرینگ سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئیڕان ئاشکرا دەبێت

لە سەنەدێکی سڕڕی و نهێنی ئاشکرا بووە دەربارەی هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هاتووە کە دەوڵەتی ئۆباما تەنانەت نموونەیەکی هاوشێوە وەکوو " ماکێت " لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لە چوارچێوەی ڕاستەقینەدا لە سەحرای ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا درووست کردبوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک گۆڤاری نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا سەنەدێکی نهێنی و شاراوەی لە سەر هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ئاشکرا کرد .

لە بەشگەلێکی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ، سیاسەتێک کە دەوڵەتی ترامپ بەردەوامی پێدەدات زۆر جیاوازە لە سیاسەتەکەی ئۆباما . ئۆباما بە دوای بەربەست کردنی ئێران بوو لە دەستڕاگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی بوو ، بەڵام قەبووڵی کردبوو کە ئێران دەبێتە هێزێکی هاوتەراز لە بەرامبەر سەعوودییەکان لە ناوچەکەدا . ئۆباما لە شوێنێک ووتی : " دوو ووڵاتی عەرەبستان و ئێران دەبێ لە ناوچەکە ببنە شەریک " . ئەم بیرۆکەیە بوو بە جێگای گاڵتەجاری بەرپرسانی دەوڵەتی ترامپ . یەکێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی ئۆباما لە لەحنێکی نە چەندان دۆستانە دەڵێ " بڕیارمان دا کە لەگەڵ ئێران هەر بەو جۆرەی کە هەیە و نە ئەو جۆرەی کە ئێمە دەمانەوێت ، مامەڵە بکەین " .

ئەوانەی کە لە سەرەتاکانی ڕۆژانی دەوڵەتی ئۆباما لەگەڵ ئەو لە نزیکەوە پەیوەندییەکیان هەبوو ، دەڵێن کە ئێمە بۆ بەقەرار کردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بە دوای مامەڵەیەکی ڕاستەقینە و مەنتقین . " تۆم دانیلان " ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی دەوڵەتی ئۆباما لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٠ تاکوو ٢٠١٣ دا دەڵێ : " ئێمە بە دوای خۆپاراستن لە شەڕگەلی ناپێویست ، هێنانە کایەی ئێران بۆ سەر مێزی ووتووێژ ، و هەروەها بە دەست هێنانی ڕێکەوتنێکی بێوێنە لە ئاست کۆنترۆڵی چەک و تەقەمەنی بووین " .

ئەو هەروەها دەڵێ : " ڕێکەوتنی ئێمە لەگەڵ ئێران بەربەستێک دەەبوو بۆ بە دەستڕاگەیشتنی ئەم ووڵاتە بە چەکی ئەتۆمی دەبوو و ئەم شانسەی بە کۆمەلگای نێودەوڵەتی دەدا تاکوو بە شێوەیەکی بێوێنە ، چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بخاتە ژێر چاودێرییەوە . هەموو ئەم هەوڵانە لە ڕاستای بەرژەوەندییە بەرفراوانەکانی یولایەتەیەکگرتووەکان بوو " .

دەرچوونی ترامپ لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی و ڕووداوەکانی ئەم مانگانە دوایی ، جارێکی دیکە نە تەنیا ترس لە هێرشی سەربازی ئەمریکای لە دژی ئێران یا خود ڕازی بوونی پشت پەردەی ئەمریکا لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانی بە دی هێناوە ، بەڵکوو بووەتە هۆی ئەم نیگەرانییەش کە لایەنەکانی شەڕ بە هۆی غروور ، هەڵەی حیسابات یا خود غافل بوون بکەونە ناو دەرگیری و تێکهەڵچوونەوە . هەر چەندە هێرش بۆ سەر ئێران لەوانەیە بە شێوەیەکی سنووردار بێت ، بەڵام هۆکاری ئاڵۆزی و گرژی بەرفراوان و هێرشی تۆڵەسەندنەوەی گرووپگەلی بن کۆنترۆڵی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ، زیادبوونی هێرش بۆ سەر کەشتییە تیجارییەکان و بەرزبوونەوەی بێوێنەی نرخی نەوت ، هێرشی حزبۆڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل . هێرش گەلی سایبیری بۆ سەر ڕۆژئاوا و لە کۆتاییدا هەناردنی زیاتری هێزەکانی ئەمریکا بۆ ناوچەکە بۆ کۆژاندنەوەی ئاگرەکە لە هەر شوێنێک کە ئێران لەوێ بوونی هەیە . لە لۆبنانەوە بگرە تاکوو سووریا و یەمەن و عێراق دەبێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە