کرماشان/ ١٣ منداڵ بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە

کرماشان/ ١٣ منداڵ بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە

پەیامی کورد ... کرماشان/ ١٣ منداڵ بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە

 

جێگری تەندروستیی زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان بەنیسبەت تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو منداڵان، وتوویەتی، هەتا ئێستا ١٧٨ منداڵ لە کرماشان تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوونە کە ١٣ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

 

''محەممەد ئیبراهیم شەکیبا'' باسی لەوە کردووە کە تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لەو پارێزگایە لە دۆخێکی خراپدایە و دەبێ دایک و بابی منداڵان هان بدەین کە منداڵەکانیان بۆ قوتابخانە نەنێرنەوە و لە ڕێگای ئینتێرنێتەوە درێژە بە خوێندن بدەن.

 

ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە کاتی کرانەوەی قوتابخانەکان، زۆرێک لە بنەماڵەی قوتابییان ناڕزایەتییان دەربڕیبوو، بەڵام بەرپرسانی حکوومەت لەسەر ئەو بڕیارە نابەجێیە داکۆکییان کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە