پەیامی کورد … كۆمكاری عه‌ره‌بی ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلی کرد
ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كاربكه‌ن بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان و ته‌له‌ئبیبیش به جێبه‌جێكردنی پلانی پاكتاوی ره‌گه‌زی تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئه‌حمه‌د ئه‌بوغه‌یت ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كرد له به‌رامبه‌ر دۆخی كه‌رتی غه‌زه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و كار بكه‌ن بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین.
راشیگه‌یاند، كۆمكاری عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی تاوانی جه‌نگ و ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل ده‌كات بۆ سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین و بۆردومانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی پێشیوایه، پلانی پاكتاوی ره‌گه‌زی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه دژ به فه‌له‌ستینیه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت، به تایبه‌تی له قودس و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه كۆمكاری عه‌ره‌بی داوای له دادگای باڵای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كردوه به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ئیسرائیل ده‌ستپێبكات و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئیسرائیل دادگایی بكات كه له تاوانه‌كانی جه‌نگ و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تیه‌وه تێوه‌گلاون.
له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا به هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه زیاتر له ١٤٠ فه‌له‌ستینی له كه‌رتی غه‌زه كوژراون و نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە