پەیامی کورد ... بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی " تەڤدەم " ساڵح موسلێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئۆزگۆر ی سیاسی دا ، لە سەر هەواڵەکانی درووست کردنی هەرێمی ئەمنی لە لایەن تورکیاوە ڕایگەیاند : ئامانجی تورکیا لەم ناوچەیەدا بە گشتی دەیەوێ ٣ میلیۆن پەنابەری سووری کە کۆچبەری تورکیا بوونە و لەوێ نیشتەجێن لە سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستاندا جێگیر و بن جێ بکات .
موسلێم ووتی : ئەگەر لە ناوی پیلانی هەرێمی ئەمنی دا تورکیا جێگیر ببێت ، ئەوان جێگیر نابن و ڕوونیکردەوە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ پیلانی هەرێمی ئەمنی ، لە ڕێگای تویتەرەوە هێناوەتە بەرباس ، بەڵام دەوڵەتی تورکیا دەیەوێ ئەم پیلانە لە بن کۆنترۆڵی ئەودا پێک بێت .
ساڵح موسلێم هەروەها بە بیری هێنەیەوە ، کە تورکیا دەیەوێ دیمۆگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان بگۆڕێت و ٣ میلیۆن پەنابەری سووری کە کۆچیان کردووەتە ئەو ووڵاتە ، لە گوند و شارەکانی ڕۆژئاوی کوردستان جێگیر بکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە