سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ڤەنزۆئێلا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ڤەنزۆئێلا لە عێراق کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ڤەنزۆئێلا لە عێراق کرد

دووشەممە 6/10 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە ئارتورۆ ئانیبال ڕامیرێز باڵیۆزی ڤەنزۆئێلا لە عێراق کرد.

باڵیۆزی کۆماری ڤەنزۆئێلا سڵاو و ڕێزی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی ، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ووزە و وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.

سەرۆکی حکوومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڤەنزۆئێلا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە