پەیامی کورد … هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: له‌م مانگه‌دا ١٣ ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شمان دژی داعش ئه‌نجامداوه
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، له‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان له عێراق و سوریا ١٣ ئۆپراسیۆنیان دژی داعش ئه‌نجامداوه.
وه‌ین مه‌رۆتۆ، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، هاوبه‌شه‌كانمان سێزدە ئۆپه‌راسیۆنیان له دژی داعش ئه‌نجامداوه، كه رێگریكردووه له سێ سه‌ركرده‌ی داعش له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له دژی هاووڵاتییان له عێراق و سووریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش تا ئێستا له كاره‌كانی به‌رده‌وامه و له عێراق و سووریا شه‌ڕی پاشماوه‌كانی داعش ده‌كات.
پێشتریش وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندبوو، كه هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەهای 3 ملیۆن دۆلار چەک و ئامێری سەربازی دەداتە پێشمەرگە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە