ڕیژەی بارانبارین بە نیسبەت ساڵی پار لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

ڕیژەی بارانبارین بە نیسبەت ساڵی پار لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

پەیامی کورد... ڕیژەی بارانبارین بە نیسبەت ساڵی پار لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمساڵ رێژەی بارانبارین زیاتر بووە و زۆرترین رێژەش لە پارێزگای سلێمانی بووە كە 587 ملم بارانباریوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاشكرای كردووە، كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە مانگی نیساندا گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، زۆرترین رێژە لە پارێزگای سلێمانی بووە و كەمترینیش لە پارێزگای هەولێر.
ئەوەش هاتووە، تاوەكو ئێستا لە سلێمانی 587.7 ملم باریوە و لە هەڵەبجە 416.7 ملم و لە دهۆك 303.1 ملم و لە كەركوك 217.5 ملم، هەروەها لە پارێزگای هەولێریش 196.4 ملم باران باریوە.
هەر بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمساڵ تاوەكو مانگی نیسان لە پارێزگای سلێمانی 210 ملم باران لە ساڵی رابردوو زیاتر باریوە و لە دهۆك 126.8 ملم زیاتر و لە كەركوك 113 ملم زیاتر و لە هەڵەبجەش 42 ملم و لە هەولێریش نزیكەی 37 ملم زیاتر باریوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە