چاودێرێكی سیاسی ڕایگەیاند كۆمەڵی ئیسلامی لەم هەڵبژاردنەدا لە بارێكی ئیحراجدایە، ئەمەشی بۆ چەند هۆكارێكی ناوخۆیی حزبەكە و نەچوونی بۆ نێو لیستی ئیسلامییەكان گەڕاندووەتەو.
سۆران سێوكانی چاودێری سیاسی و توێژهر له بواری ئیسلامی سیاسی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی " فەیسبوك " بابەتێكی بەنێوی " کۆمەڵی ئیسلامی و ترسەکانی هەڵبژاردن " نووسیوە ، تێیدا هاتووە " پێموایە حاڵی کۆمەڵی ئیسلامی لەم هەڵبژاردنەدا گەلێک ئیحراجە، لە لایەکەوە لیستی ئیسلامی کە یەکگرتوو ئەندازیاریەتی، گورزێکی گورچکبڕە لە کۆمەڵ لە ناوەندە ئاییندارە تەقلیدیەکەدا، جیابوونەوەی ئارام قادر و کۆنە نەهزەکانیش جارێکی تر گورزێکی ترە لەلایەن ئیسلامیە سیاسییەکان و ئاگادارەکان".
سێوكانی هەروەها باسی لە پاشكۆیەتی كۆمەڵ بۆ گۆڕان كردووە و نووسیویەتی "بەنیسبەت خەڵکی ئاسایی و دژە گەندەڵییش، گۆڕان بووەتە سەمبۆلی ئەو پرسە و کەس ئاوڕ لە کۆمەڵ ناداتەوە، گرفتی سەرەکی کۆمەڵ ئەوەیە کە وەك پاشکۆیەکی گۆڕان ناسراوە، ئەوەش زەبرێکی ترە بەریدەکەوێت، چونكە گۆڕان هەبێت، کۆمەڵ زیادەیە".
دووپاتیشی كردووەتەوە كە "لەمانەش گرینگتر، کاندیدەکانی یەکگرتوون لە هەولێر، كە حاجی کاروان و مەلا شێرزادن، کە دەنگی ژنانی ماڵەوەی ئاییندار دەبەن، پێشتر هێزی کۆمەڵ لە هەولێردا بوو، ئەم جارە پێدەچێت ئەوێشی لەدەست دابێت، خورافەتی پیاوە مەردەکەش، تەنیا گەمژاندنێکە لە گۆڕانەوە بەرامبەر کۆمەڵ".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە