تاوانێکی نوێ لە لایەن " عادل الجبیر ەوە خرایە پاڵ ئێران

تاوانێکی نوێ لە لایەن " عادل الجبیر ەوە خرایە پاڵ ئێران

پەیامی کورد      ...    تاوانێکی نوێ لە لایەن " عادل الجبیر ەوە خرایە پاڵ ئێران 

وەزیری ڕاوێژکاریی دەوڵەتی سەعوودییە لە کاروباری دەرەوەی ئەو ووڵاتە ، جگە لە تاوانبار کردنی ئێران بە دەست هەبوونی لە هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سەعوودییە ، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد " پێش بە پەرەسەندی بەرنامە دژمنکارانەکانی مووشەکی بالێستیکی و ئەتۆمی ئێران بگیرێت .

عادل جۆبەیر، وەزارەتی دەرەوەی سەعوودیە لەتویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ، "لە ئێستادا جیهان، دەبینێت و دەبیستێت و هەستیش دەکات بەدوژمنکارییەکانی ئێران، راپۆرتی نەتەوە یەکگرتوەکان کە ئەو ووڵاتە تۆمەتباردەکات بە ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ، وێنەی تاریکی ئەو رژێمە بۆ جیهان نیشاندەدات".
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێگریی بکەن لە خۆپڕچەککردن لەلایەن ئێرانەوە، نەهێڵن ئێران پەرە بە پڕۆگرامە موشەکی و ئەتۆمییەکەی بدات.
١١ی مانگی رابردوو ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە راگەێندراوێكدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی روونیكردەوە، ئەو مووشەكە كروزانەی دوو پێگەی نەوتی سەعوودییەیان بەئامانجگرت، سەرچاوەكەیان ئێرانییە و درووستكراوی ئەو ووڵاتەیە.

ئێران راستی ئەو هەواڵەی رەتکردەوە و رایگەیاند، " ئەو راپۆرتەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان لەژێر فشاری ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و سەعوودیەدا بوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە