پەیامی کورد ... دەست بەسەرکراوانی حزبۆڵلا لە عێراق، ئازاد کران
ووتەبێژی هاوپەیمانی فەتح هەواڵی ئازد کردنی ئەندامانی دەست بەسەر کراوی کەتائێب ی حزبۆڵلای ڕاگەیاند
ئەحمەد الاسدی ووتەبێژی فڕاکسیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە ئازادکردنی ئەندامانی حزبۆڵلای هەواڵیدا کە لە لایەن هێزەکانی دژە تێرۆری عێراق ەوە دەست بە سەر کرابوون
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی نەتەوەیی نینا ، الاسدی هەروەها لە دەرچوونی هێزی تایبەتی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئەمنییەتی سەوزی بەغدا لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دا هەواڵیدا .
پێشتر دەزگای دژە تێرۆری عێراق ڕایگەیاندبوو کە ١٣ ئەندامی چەکداری لە ئاکامی ئۆپراسیۆنێکی شەوانەدا لە باشووری بەغدا دەست بەسەرکردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە