پەیامی کورد ... تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٣٠ میلیۆن کەسی تێپەڕاند
ژمارەى تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له جیهاندا گهیشتە ٣٠ ملیۆن کەس.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت، ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته،(٣٠ ملیۆن و ٣٦ هەزار و ٨٦٨) کەس.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، بە تۆمارکردنی شەش ملیۆن و (٨٢٨ هەزارو ٣٠١) حاڵه‌تی تووشبوون، زۆرترین ژمارەی تووشبوونی بەو پەتا جیهانییە تۆمارکردووە.
په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان له چین سەری هەڵدا، به زیاتر له (٢٠٠) وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
لە سه‌رانسه‌ری جیهاندا، (٩٤٥ هه‌زار و ٩٢) كه‌س به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها (٢١ مليۆن و ٨٠٤ هەزار و ٣٠) تووشبووى په‌تاكه چاكبوونەتەوە و حەوت مليۆن و ٢٨٧ هەزار و ٧٤٦ کەس لە ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە