لیژنەی تەندروستی بۆ دیاریكردنی كاریگەریی چەكی كیمیایی لەسەر بەركەوتوان پێكهێنرا

لیژنەی تەندروستی بۆ دیاریكردنی كاریگەریی چەكی كیمیایی لەسەر بەركەوتوان پێكهێنرا

پەیامی کورد … لیژنەی تەندروستی بۆ دیاریكردنی كاریگەریی چەكی كیمیایی لەسەر بەركەوتوان پێكهێنرا

وەزارەتەكانی دارایی و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون بڕیاریاندا دوو لیژنە پێكبهێنن بۆ دیاریكرنی رێژەی كاریگەریی چەكی كیمیایی لەسەربەركەتوانی.

لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپیەكی دەست پەیامی کورد كەوتوە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردۆتەوە، هەریەك لە ئاوات جەناب وەزیری دارای و عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كۆبونەتەوە، لە تەوەرێكدا كە تایبەت بوە بە دۆسییەكانی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی، بەتایبەت لەپاش دەرچونی رێنمایی ژمارە 3 ی ساڵی 2021 و ژمارە 23 ی ساڵی 2020 تایبەت بە خزمەتگوزارییەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی. هەروەها ئاماژەكراوە بەوەی لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە لەسەر شێوازو میكانزمەكانی ئامادەكردنی دۆسیەكان لەلایەن لیژنەی وردبینی و پێداچونەوەی دۆسیەكانی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانەوەو ئاڕاستەكردنیان بۆ لیژنە پزیشكییەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەنجامدانی كاری یاسایی پێویست بۆیان بۆئەوەی بە زوترین كات سودمەندبن لە مینحەو خزمەتگوزارییە تەندوستییەكان.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە بە دەستبەكاربونی دوو لیژنەی پزیشكی پسپۆڕ لەشارەكانی هەولێرو  سلێمانی بۆ دیاریكرنی رێژەی كاریگەریی چەكی كیمیایی لەسەربەركەتوان و قوربانیان و بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكیش دراوە بەمەبەستی دیراسەكردنی رێنماییەكان و  خزمەتگوزارییەكانی خوێندن و تەندروستی بۆ كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە