پەیامی کورد ... بەبۆنەی کۆچی دوایی مەلا محەمەدی ئیمامی، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد.
لە پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە: " لەم بۆنە خەمناکەدا خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم دۆستانی مامۆستای کۆچکردوو و خزم و کەسوکارتان دەکەم".
دەقی پرسەنامەکە:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا محەمەدی ئیمامی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی و تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەری ناسراوی شاری سەقز، مامۆستا مەلا محەمەدی ئیمامی –مان پێ گەییشت. لەم بۆنە خەمناکەدا خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم دۆستانی مامۆستای کۆچکردوو و خزم و کەسوکارتان دەکەم.
لە خوای گەورە داواکارم گیانی مامۆستا مەلا محەمەد بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە