فەیسبووک تیرۆرستانی داعش دەسڕێتەوە
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەستی کرد بە ڕەش کردنەوە و بلۆک کردنی ئەو بڵاوکراوەنەی کە تایبەتن بە تیرۆرستانی داعش لەسەر داوا و پێدارگری یەکێتی ئەوروپا بۆ فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تر کە ئەو بڵاوکراوانەی کە تایبەتن بە داعش رەش بکرێنەوە.
کۆمپانیایی فەیسبووک دوێنی 23 ی مانگ دەستییان کردووە بە دانانی هێمانی ئاگادار کردنەوە لەسەر 1.9 ملیۆن بابەتی توند ڕەوی کە تایبەتە بە تیرۆرستانی داعش و رێکخراوی قاعیدە لە سێ مانگی دەستپێکی ساڵی 2018.
فەیسبووک دەڵی 1.9 ملیۆن ئەو بابەتانەمان لابردوە کە دیمەنی توند و تیژی لە خۆ دەگرێت و بەڵام کۆمەڵێک شتی دیکە هەیە کە دەکرێت بەکار بهێنرێت بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و کەم کردنەوەی کاری تیرۆرستی و کەمکردنەوەی توند و تیژی.
هەروەها فەیسبووک دەڵێ: هەر رێکخراوێکی نا حکوومی بەشداری کاری توند و تیژی بکات دژی خەڵک و ماڵ و موڵک گشتی و ببێتە هۆی ترس و تۆقاندن و ئاوارە بوونی خەڵکی سڤیل و حکوومەتەکان و رێکخراوە نێو دەوڵەتییە مرۆییەکان بۆ بەدەست هێنانی ئامانجێکی سیاسی یان ئاینی یان ئایدۆلۆژی ئەوە وەکو تیرۆرست مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە