ئێران : دەبێ هەموو گەمارۆوەکان بە پشتڕاستی و متمانەی تەواوەوە هەڵبگیرێت

ئێران  :  دەبێ هەموو گەمارۆوەکان بە پشتڕاستی و متمانەی تەواوەوە هەڵبگیرێت
پەیامی کورد     ...   ئێران  :  دەبێ هەموو گەمارۆوەکان بە پشتڕاستی و متمانەی تەواوەوە هەڵبگیرێت .

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە هەموو ئەو گەمارۆیانەی کە ئەمریکا سەپاندوویەتی دەبێ بە شێوەی یەکجاری ، کاریگەر و جێگای ڕاستی و متمانەوە هەڵبگیرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەعید خەتیب زادە ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەربارەی هەندێک شک و گومانگەلی میدیایی دەربارەی پێشنیاری هەڵگرتنی هەنگاو بە هەنگاوی گەمارۆوەکان لە ووتووێژەکانی ڤییەننا ڕایگەیاند : قسە و کاردانەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمبارەیەوە لە چەندین مانگ پێش ئێستاوە ووتراوە و دەوڵەتی نوێ ش بە بێ هیچ زمان گرتنێک ووتار و قسەی خۆی ڕاگەیاندووە .

خەتیب زادە جەختی کردەوە : هەموو ئەو گەمارۆیانەی کە ئەمریکا سەپاندوویەتی دەبێ بە شێوەی یەکجاری ، کاریگەر و جێگای ڕاستی و متمانەوە هەڵبگیرێت . هەموو پێداگری و تەرکیزی ئێمە لە ووتووێژەکانمان لە ڤییەننا ئەمەیە کە بە جیددیەت و بە ئیرادەی تەواوەوە بۆ لاردنی گەمارۆوە زاڵمانەکان لە دژی خەڵکی ئێران ، لە هەفتەی داهاتوودا بکەوینە گفتۆگۆوە . داواکارییەکانی ئێمەش ڕوون و ئاشکرا و مەنتقی یە .

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ووڵامدانەوە بە پرسیارێک دەربارەی پێداگری لەناکاوی لایەنی بەرامبەر لە سەر ئەم داواکارییە ووتی : ئێمە هیچ لایەنێکی بەرامبەرمان نییە . ئێمە و 1+4  فکر و هزرمان لە سەر چۆنیەتی هەڵگرتنی گەمارۆوەکانی ئەمریکایە کە لە دوای دەرچوونی ترامپ بە شێوەی نایاسایی لە دژی خەڵکی ئێران دا سەپێندراوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە