لە نێوان ئۆتۆمبێلە زرێهییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا دەرگیری ڕوویدا

لە نێوان ئۆتۆمبێلە زرێهییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا دەرگیری ڕوویدا

پەیامی کورد     ...    لە نێوان ئۆتۆمبێلە زرێهییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا دەرگیری ڕوویدا

بە پێی بڵاو کردەنوەی ڤیدیۆیەک ، دەرگیری و تێکهەڵچوونی لە نێوان ئۆتۆمبێلە زرێهییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا ڕوویداوە بەڵام کات و ساتی ئەم تێکهەڵچوونە بە ڕوونی نەگوتراوە

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ڕووداوە لە نزیکی شاری قامیشلۆ لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ڕوویداوە بەڵام کات و ساتی ئەم دەرگیرییە ڕانەگەێندراوە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە فەرماندەی ناوەندی ویلایەتەیەکگرتووەکان " CENTCOM " لە هەرجۆرە پێدانی زانیارییەک خۆی بە دوور گرت 

ڤیلیام ئۆربان ، ووتوبیژی CENTCOM لە ووڵامی پرسیارێک کە ئەمم ڕووداوە لە نێوان ئەرتەشی ڕووسیا و ئەمریکا لە سووریا ڕایگەیاند : بە شێوەی گشتی دەتوانم بڵێم کە ئێمە بۆ ڕێگری کردن لە هەر جۆرە تێکهەڵچوون و دەرگیرییەک لەگەڵ ڕووسەکان لە حاڵەتی بەرەوڕووبوونەوەی ناوبەناوین

ئەو بەرەوڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەرتەشی ڕووسیا بە کارێکی " حرفەیی " زیرەکانە ناو برد .

لەمبارەوە هەتاکوو ئیستا وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هیچ هەواڵ و ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو نەکردووەتەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە