پەیامی کورد ... نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكاری و چاودیری هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەكات
نەتەوە یەکگرتوەکان هاوکاری تەکنیکی پێشکەش بە کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنەکانی عێراق ده‌كات و ڕایدەگەیەنێ: چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنەکان كارێكی ئەستەم نیه بۆ ئێمە.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا جینین بلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق رایگەیاند: رۆڵی نەتەوە یەکگرتوەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراقدا پێشکەشکردنی هاوکاری تەکنیکیە بە کۆمسیۆن و چاودێری ئەو پرۆسەیەش دەکەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.
گوتیشی: ئامانجی چاودێری نەتەوەیەکگرتوەکان پاراستنی پاكی و بێگه‌ردی ههڵبژاردنهكانە و هەروەها رۆڵی چه‌ك و توندوتیژی و دەنگدان لە ژێر فشاردا دوربخرێتەوە لەو پڕۆسەیە.
لەسەر پێشنیازی کۆمیسیۆن، بڕیاره هەڵبژاردنەکانی عێراق 10ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەرێوەبچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە