پەیامی کورد … حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرش بۆ سەر غالب محەمەدی شەرمەزار کرد
د. جوتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هێرشكردنە سەر پەرلەمانتارێكی لە شاری سلێمانی شەرمەزار كرد و جەختی لەوە كردەوە كە هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.
دەقی پەیامەکە بە شێوەی خوارەوەیە؛
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د له شاری سلێمانی شه‌رمه‌زار ده‌كات.
لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاره‌كان راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی كه به زووترین كات رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر پێگه و پۆستێكدا بن، ده‌خاته گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2021/2/26
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە