سوێد و فینلاند داواکاریان بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ پێشکەش کرد

سوێد و فینلاند داواکاریان بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ پێشکەش کرد

پەیامی کورد... سوێد و فینلاند داواکاریان بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ پێشکەش کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، باڵیۆزانی سوێد و فینلاند بە فەرمی داواکاریان بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ پێشکەش کرد.

لەمبارەیەوە باڵیۆزانی سوێد و فینلاند بە فەرمی داواکاریان بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ پێشکەش کرد و پێشبینی دەکەن بەهۆی هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، پرۆسەی قبووڵکردن و چوونە ناو ناتۆ تەنیا چەند هەفتەیەکی بخایەنێت.

ئەمەشی خستە ڕوو کە سوێد و فینلاند بە درێژایی جەنگی سارد لەناو ململانێکاندا بوون، بە ئەندامبوونیان لە ناتۆ، گەورەترین گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ئاسایشی ئەورووپا ڕوو دەدات لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا و ڕوون نییە لە داهاتوودا چی لێکەوتەیەکی دەبێت.

هاوکات لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە، یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ناتۆ جەختی کردەوە لەوەی، زۆر بە گەرمی پێشوازی لە داواکاری بۆ بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە دەکەین و ئاسایشی هاوبەشمان بەهێزتر دەکات.

دەشڵێت: "ئەمە ساتێکی مێژووییە، دەبێت ئەم هەلە بقۆزینەوە".

شایەنی باسە تورکیا ناڕەزایی دەربڕی و دەڵێت تێبینییان لەبارەی هاتنە ناو ناتۆی سوێد و فینلاند هەیە و ڕازی نین، لەو بارەیەوە یانس ستۆڵتنبێرگ دەڵێت: "ئەوە کاردانەوەیەکە و چارەسەر دەبێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە