بافێل تاڵەبانی لەکەرکوک خەریکی خیانەتێکی ترە

بافێل تاڵەبانی لەکەرکوک خەریکی خیانەتێکی ترە

سەرچاوەیەکی تایبەت باسی لەوە کرد، کە باڤێل تالەبانی لەمیانی سەردانیدا بۆ شاری کەرکوک کە لە ڕۆژی 2018/2/21 ئەنجامیدا، لە گەل بەرپرسانی حەشدی شەعبی لەو شارە کۆبۆتەوەو لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون بەشێک لەناوچە کوردییەکانی کەرکوک ڕادەستی چەکدارانی داعش بکەن.

سەرچاوەکە دەڵێت، ئەو چەکدارانەی کە بڕیارە ناوچە کوردییەکانیان ڕادەست بکرێت، لە ڕاستیدا داعش نین بەڵکو دروستکراوی حەشدی شەعبین، دوای ئەوەی ئەو ناوچە کوردییانەشیان ڕادەست دەکرێت، هێزەکانی یەکێتی وحەشدی شەعبی بەناوی ڕزگارکردنی ئەو ناوچانە لەژێردەستیان هیرش دەکەنە سەر ئەو ناوچانە.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، مەبەست لەو ڕیککەوتنەی باڤێل تاڵەبانی و حەشدی شەعبی ئەوەیە کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ ئەنجامدامی کردەوەکانی تۆقاندن و کاولکاری لە نێو شاری کەرکوک پاساویان هەبێت و لەبەرامبەریشدا یارمەتی یەکێتی بدەن کە دەنگەکانی لە هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق کەم نەکات.

سەرچاوەکە گوتیشی، لیوا مەریوان چووەتە قەرەهەنجیر ولەوێ بۆ ئەو مەبەستە ئەرک دەبینێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە