پەیامی کورد ... سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا خۆی کەرەنتین دەکات
سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا ش بە هۆی گومانکردنی بە تووش بوونی بە ڤیرووسی کۆرۆنا خۆی کەرەنتین کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس پرێس ەوە دوای ئەوەی کە ترامپ فەرماندەی گشتی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوو ، ئێستا ژەنڕاڵ مارک میلی سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەم ووڵاتە ش خۆی کەرەنتین کردووە . ژەنڕاڵ میلی بە هۆیپەیوەندی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی سەربازی کە ئاشکرابووە تووشی کۆرۆنا بوونە خۆی کەرەنتین کردووە .
جگە لە ژەنڕاڵ میلی چەندین بەرپرسی پلە باڵای سەربازی ئەرتەشی ئەمریکا لەوانەش جێگرەکەی ئەو سەرۆکی گاردی نەتەوەیی ، سەرۆکی هێزەکانی ئاسمانی و بۆشائی گەری و سەرۆکی کۆمیتەی هیزەکانی ئاسمانی ئەرتەش یش خۆیان کەرەنتین کردووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە