پەیامی کورد ... ئێران هۆشداری دەدات کە چەکی نهێنی و شاراوەی هەیە بۆیە جێگای تاقیکردنەوە نییە و یەکەمین هەڵەی ئەمریکا دواهەەمین هەڵەی ئەوان دەبێت .
فەرماندەی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران چەکگەلێکی نهێنی و شاراوەی بێ وێنەی لە بەردەستدایە.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە میدیاکانی ئێرانەوە ، ئەمیر عەلی ڕەزا سەباحی فەرد فەرماندەی هێزەکانی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند : ئەمڕۆ ڕۆژی ئاشکراکردنی مافی مرۆڤی ئەمریکییە کە دەبێ لە سەر ئەم مافە مرۆڤە ئەمریکییە مردن و نەفرین بکەین ، بەڵام ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە باش بزانن چیتر هێزی بەرەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران یان نییە چوونکە ئێمە چەکگەلێکی نهێنی و شاراوەمان لە بەردەستدایە کە تایبەتە بە نەتەوەی ئێران .
هەروەها ووتی : چەکی کارتێکەری ئێمە لەگەڵ چەکی ڕەزمی کولتووری ئیلاهی گیانفیدایی و شەهادەت ، ویلایەتمەداری تاقانە و یەکپارچەیی نەتەوەی ئێرانە . ئەگەر دوژمن بە فشاری لە ڕادەبەدەری خۆی و ئامادەیی سەربازی لە کەنداوی فارس قسە و ووڕێنە دەکات و دەیەوێت باوەڕی پیسی خۆی لە سەر ئیرادەی پۆڵاینی نەتەوەی ئێران بسەپێنێت ، لە سەرێکەوە تەپڵی شەڕ لێدەدات و لە لایەکی دیکەوە پانتاییگەمارۆوەکان زیاد دەکات و لە لایەکی دیکەشەوە پێشنیاری ووتووێژ دەدات کە ئەمە بێ باوەڕبوون بە دوژمن نیشان دەدات هەروەها جەختی کردەوە : ئەگەر دوژمن لە چەند کیلۆمەتری تەنگەی هۆرمۆز ڕاگیرایە بەهۆی هێزی لە ڕادەبەدەری ئێمەیە ، دۆژمن باش دەزانێت ئامادەیی ڕەزمی ئێران جێگای تاقیکردنەوە نییە و یەکەمین هەڵەی ئەوان دواهەەمین هەڵەی ئەوان دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە