پەیامی کورد... بەندکراوێکی کورد بهتۆمهتی كوشتنی دهستگیركرانهكهی لهسێدارهدرا
کەیومەرس زەرغامی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەقز کە دو ساڵ پێش، دوای کوشتنی گوڵاڵە شێخی (دەستگیرانەکەی) دەستبەسەرکرا و سزای سێدارەی بەسەردا سەپابو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سزاکەی جێبەجێ کرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە سزای لهسێدارەنی کەیومەرس زەرغامی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی حکومەت لەو شارە، جێبەجێ کرا.
کەیومەرس زەرغامی، هاوینی ساڵی 2021، بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرانەکەی خۆی دەستبەسەرکرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
تەرمی سوتاوی گوڵاڵە شێخی، چەند ڕۆژ پاش دیارنەمانی، لە جادەی نێوان سەقز - سنە دۆزرایەوە.
کەیومەرس زەرغامی پاش کوشتنی دەستگیرانەکەی، خۆی ون کردبو و پاشان لە شاری "ئاستارا"ی سەر بە پارێزگای گیلان لە باکوری ئێران دەستبەسەرکرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە