دوای شکستی داعش " ئێران " گەورەترین مەترسییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دوای شکستی داعش " ئێران " گەورەترین مەترسییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پەیامی کورد   ...   پاش شکستی داعش، کۆماری ئیسلامی ئێران گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

▫️برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکاروباری ئێران، لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند : ئێمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی سیاسەتێکی تووندمان بەکارهێناوە، چوونکە بە ووتەی مایک پۆپێئۆ، پاش شکستی داعش کۆماری ئیسلامی گەورەترین مەترسی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

▫️برایان هۆک هەروەها سەبارەت بە هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی ووتی: ستراتێژی کۆماری ئیسلامی وەهایە کە کاتێ لەبواری ئابووری و دیپلۆماتیک لاواز و بێ پاڵپشت دەمێنێتەوە، هەوڵ ئەدا دونیا تووشی مەترسی بکا. ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی لە بنەڕەتدا وەهایە کە بە دونیا ئەڵێ، ئەگەر نەهێڵن وەک ووڵاتێکی تێرۆریست هەڵسوکەوت بکەم، کردەوە تێرۆریستییەکانمان چڕتر دەکەینەوە. ئەمەش زۆرێک لەووڵاتانی جیهانی خستووتە مەترسییەوە.

▫️ئێمە ئەمانەوێ بەپاڵەپەستۆ خستنەسەر کۆماری ئیسلامی لەباری ئابووری و سیاسییەوە ، ناچاری بکەین وەکوو ووڵاتێکی ئاسایی لەگەڵ دونیا هەلسوکەوت بکا دەنا پێشتریش گوتوومانە، ڕووبەڕووی تووندی هەر کردەوەیەکی دەبینەوە کە بەرژەوەندی ئەمریکا و هاوپەیمانانمان بخاتە مەترسی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە