دیداری نێوان مون جی ئین، سەرۆکی کۆریای باشوور و کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باكوور بۆ چوارەمین جارە، بەڕێوەدەچێت و هەر لەم دیدارەدا مون جی ئین ڕایدەگەینێت"دەسەڵاتدارانی کۆریای باکور لە هەموو ڕووێکەوە متمانەیان بە واشینتۆن نییە، بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆریای باکور، لە کاتی وازهێنانی پیونگ یانگ، لە چەکی ئەتۆمی".
کۆریای باکور، متمانەی بە بەڵێنەکانی ئەمریکا نییە بۆ گرەنتی ئاسایشی پیۆنگ یانگ، دوای داماڵینی چەکی ئەتۆمی و لەهەمان کاتیشدا، سەرۆکی کۆریای باکور ئارەزوی بینینی دۆناڵد ترامپ، دەکات.
هاوکات ئاژانسی ههواڵی كۆریای باكور، ڕایگەیاندووە دوای ئەوەی ، کە بڕیار بوو لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو کۆبوونەوەی نێوان کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترامپ، بەڕێوەبچێت بەڵام لەلایەن کۆشکی سپی-یەوە دیدارەکە هەڵوەشێندرایەوە و بۆ کاتێکی نادیار دواخرا ، بەڵام " کیم جونگ ئون، لهسهر ههڵوێستی خۆی سوورە، تا دیدارهكەی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئهمریكا ئهنجام بدات".
ئەوەش .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە