پەیامی کورد... ژنێکی کورد مەترسیی سێدارەی لەسەرە
ژنێکی بەندکراوی خەڵکی بۆکان بە ناوی سەحەر مورادی تەمەن ٢٧ ساڵ کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە، مەترسیی جێبەجێکرانی سزاکەی لەسەرە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەرپرسانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە سەحەر مورادی بەندکراوی خەڵکی بۆکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە سزاکەی بە زوویی لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ دەکرێت.
سەحەر مورادی خەڵکی بۆکان شەش ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە