پەیامی کورد... شەش ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەلووچستان کوژران
كۆماری ئیسلامی ئێران كوژرانی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گرووپێكی چه‌كداریدا راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پۆلیسی ئێران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "شه‌وی رابردوو له هێرشێكی تیرۆریستیی گرووپێكی 'چه‌كدار' و 'دژبه‌ر' شەش ئه‌ندامی بنكه‌ی پاسه‌وانیی 'مزه سه‌ر' له پارێزگای سیستان و به‌لوچستان کوژراون و یەکێکیش بە سەختی بریندار بووە".
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئێران جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی ئێران و فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور بۆ به‌دواداچوونی رووداوه‌كه سه‌ردانی پارێزگای سیستان و به‌لوچستانیان كردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە