تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نزیک شاری سنە ڕوویدا

تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نزیک شاری سنە ڕوویدا

دوای تێکهەڵچوونێکی چەکداری کە لەنزیک شاری سنە هاتە ئارەوە، هێزەکانی سوپای پاسداران کوێستانەکانی دەورووبەری گوندی نەوەڕەیان تۆپباران کرد.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە " ٧ی ئاگۆستی ٢٠١٨ " ، لە نزیک گوندی نەوەڕەی شاری سنە تێکهەڵچوونی چەکداری لەنێوان هێزێکی چەکداری کوردستان و هێزەکانی سوپای پاسداران هاتە ئاراوە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری سنەوە، هێزەکانی سوپای پاسداران دوای ئەو تێکهەڵچوونە کوێستانەکانی دەورووبەری گوندی نەوەڕەیان تۆپباران کردووە.

بەڵام هەتا ئێستا میدیاکانی ناوخۆی ئێران هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەو شەڕە بڵاو نەکردووەتەوە و هیچ لایەنێکی کوردستانیش بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی نەگرتوەتە ئەستۆ.

هەروەها هیچ زانیارییەک لەسەر کوژراو و بریندارەکانی ئەو شەڕە بە دەست نەگیشتووە و زانیاری زیاتر لە ڕاپۆرتەکانی داهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە