بودجەی گشتی عێراق بۆ 3 ساڵ پەسەندكرا

بودجەی گشتی عێراق بۆ 3 ساڵ پەسەندكرا

پەیامی کورد... بودجەی گشتی عێراق بۆ 3 ساڵ پەسەندكرا

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بودجەی گشتی عێراقی بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025) پەسەند كردو ئاڕاستەی سەرۆك كۆماری عێراقی دەكات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بودجەی گشتی ساڵانی 2023، 2024، 2025 ی پەسەند كردو پشكی هەرێمی كوردستان بە ڕێژەی (12.7%) پەسەند كرد.

پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق لە 68 ماددە پێكهاتووە، جگە لەمەش (17) ماددەی دیكە بۆ پڕۆژە یاسای بودجە زیادكران، چەندین ماددە لە پڕۆژە یاسایەكە لابران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە