بەوتەی کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، ئەمریکا هەوڵ دەدات وتووێژەکان لەگەل ڕوسیاییەکاندا بهێڵێتەوە لەسەر سەقامگیری ستراتیژی پاش هێرشە موشەکییەکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر سوریا.
ڤلادمێر ئیماکۆڤ، سەرۆکی بەشی بڵاونەبوونەوەی چەکی ناوکی لەوەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا،رایگەیاندووە، کە هۆکاری زۆر هەن بۆ ئەوەی بڕوا بکەین پاش ئەوەی ئەمریکا هێرشی کردە سەر سوریا، ئەمەریکاییەکان بە پەرۆشن بۆ چوون بەرەو دیالۆگی ستراتیژی.
ئەو بەرپرسە روسییە دەشڵێت، کە "ناتوانی بڵێیت ئەمەریکاییەکان خواستی ئەوەیان نییە ڕێبەرایەتی ئەو وتووێژانە بکەن، چەند کەسێکی دیاریکراو لەناو بەڕێوەبەرایەتی ئەمریکا هەن، کە دەشێ وتووێژیان لەگەڵدا بکرێت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە