لە هەرێمی کوردستان ٦٣٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

لە هەرێمی کوردستان ٦٣٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

پەیامی کورد ... لە هەرێمی کوردستان ٦٣٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٣٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٤٠٣ چاکبوونەوە تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٣٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١١٠ حاڵەت لە هەولێر، ٣٥٣ حاڵەت لە دهۆک، ١٠٩ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٢ حاڵەت لە گەرمیان و ٣٢ حاڵەت لە هەڵەبجە بووە.

 

هەروەها ، ٤٠٣ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ١٨٦ حاڵەت لە هەولێر، ٢٨ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٤ حاڵەت لە گەرمیان، ٢٩ حاڵەت  لە هەڵەبجە و ١٢٦  حاڵەت لە دهۆك تۆمار کراوە.

 

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ١٧ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە شەش حاڵەت لە سلێمانی، دوو حاڵەت  لە هەولێر، شەش حاڵەت  لە دهۆک، دوو حاڵەت  لە گەرمیان و یەک حاڵەت  لە ڕاپەڕین بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە