لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو کەس دەستبەسەر کران

لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو کەس دەستبەسەر کران

پەیامی کورد ... لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو کەس دەستبەسەر کران

 

ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شنۆ دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕؤژی دووشەممە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ڕەحمان یووسفی خەڵکی گوندی“سەوجە“ و کەماڵ قۆیتاس خەڵکی گوندی ”چەشمەگۆل“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری و پڕوپاگەندە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.

 

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە