پەیامی کورد … عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بلاروسیا ھەڵپەسارد
بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی حکومەتی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بلاروسیا تا كاتێكی نادیار ھەڵپەسارد، یهكێتی ئهوروپاش رایگهیاند: لهگهڵ عێراق گهیشتوونهته رێكهوتن .
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاریداوە بە ھەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ مینسکی پایتەختی بیلاروسیا تا کاتێکی نادیار.
میداكان ئاماژهیان بهوهكردووه، ھەڵپەساردنی گەشتەکان بۆ وڵاتی بیلاروسیا، لە ژێر فشاری نێودەوڵەتی بووە، بۆ رێگرتنی لە لێشاوی کۆچی نایاسایی عێراقییەکان بۆ ئەو وڵاتە.
جێگهی باسه، بەپێی ئامارهكانی ھێڵی ئاسمانی عێراقی، ھەفتانە دوو بۆ سێ گەشتی بلاروسیا ئهنجامدراوه.
لهلایكی تریشهوه، یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: لەگەڵ بەغداد گەیشتونەتە لێکتێگەیشتن، بۆ وەرگرتنەوەی ئەو عێراقیانەی لە لیتوانیاوە دیپۆرت دەکرێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە