پەیامی کورد ... بەڕێوبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال ڕایگەیاند : تاکوو ئێستا ١٠ گۆڕی بەکۆمەڵ ھەڵدراونەتەوە و تەرمی ١٣٨ کەسیان تێدا بووە و ڕەوانەی فەرمانگەی پزیشکی دادوەری بەغدا کراون بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت و دواتر ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە و پێشنیاریش کراوە ھەموویان لە یەک گۆڕستان بنێژرێن بۆ ئەوەی ببێتە ڕەمزی کارەساتی شنگال.
ڕائید فەلاح حەسەن، بەڕێوبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال، ڕایگەیاند: "بە ئامادەبوونی نوێنەری یوئێن ١٠ گۆڕی بەکۆمەڵی شەنگال ھەڵدراونەتەوە کە ١٣٨ تەرمیان تێدا بووە و تەرمەکانیش ڕەوانەی فەرمانگەی پزیشکی دادوەری بەغدا کراون بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت و دواتریش ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە. پێشنیاریش ھەیە کە ھەمووان لە گۆڕستانێکدا بنێژرێن، بۆ ئەوەی ببێتە ڕەمزی کارەساتی شەنگال."
ڕائید فەلاح حەسەن گوتیشی: "بڕیارە دوای جەژنی ڕەمەزان ڕاستەوخۆ دەست بە ھەڵدانەوەی گۆڕەکانی دیکەش بکرێت، کە ژمارەیان زیاتر لە٧٠ گۆڕی بەکۆمەڵە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە