باراک ئۆباما زنجیرە درامایەک لە سەر دۆناڵد ترامپ ئامادە دەکات

باراک ئۆباما زنجیرە درامایەک لە سەر دۆناڵد ترامپ ئامادە دەکات

پەیامی کورد  ...    سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا زنجیرە درامایەک دەربارەی دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ئامادە دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک کۆمپانیای فیلمسازی Higher Ground Productions بە خاوەنداریەتی باراک ئۆباما ، سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا و میشێل ئۆبامای هاوسەریەتی ، بە تەمای درووست کردنی زنجیرە درامایەک بە پێی کتێبی " ڕیسکی پێنجەم " نووسراوی مایکل لۆئیس ە .

ئەم کتێبە بە ڕاستییەکانی دەورەی دەوڵەتی ئۆباما و دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا وە پەیوەندی هەیە و کۆمەڵێک لە چاوپێکەوتنەکانی بەرپرسانی کۆشکی سپی یە .

باراک ئۆباما ڕایگەیاندووە " ئێمە کۆمپانیای Higher Ground Productions مان دامەزراندووە کە نیشان بدەین چۆن دەکرێت مێژو تاریف بکەین . سەرەڕای بابەتەکانی ڕەگەز پەرستی و ئاستی ژیان ، دیمۆکراسی و مافی مەدەنی ، ئێمە لەو باوەڕەین کە هەر یەک لەم ئاسەوارانە سەرگەرمکەرە بەڵکوو ڕاهێنەر و ئیلهام بەخشە بۆ هەموومان .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە